چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بە بۆنەی 71مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی(71)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: یەکێتی ئافرەتان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.

لە پەیامی مەسرور بارزانی، هاتووە: “لە ( 71 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، رۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا مەسرور بارزانی، رایگەیاندووە: “پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە”

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

لە ( 71 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

 یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە.

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت.

 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان