ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆمپانیا و نووسینگەکانی دەلالی ئاگاداردەکاتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند، هیچ خاوەن نووسینگە و کۆمپانیایەکی دەلالی بۆی نییە مۆڵەتەکەی بەکرێ بداتە کەسانی دیکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10ـی کانوونی یەکەمی 2023) ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە میانی راگەیەندراوێکدا کۆمپانیا و نووسینگەکانی دەلالی ئاگاداردەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، پاڵپشت به‌ ياساى ده‌لالى ژماره‌ (58) ساڵى (1987) هیچ خاوەن نووسینگە و کۆمپانیایەکی دەلای بۆی نییە مۆڵەتەکەی بەکرێ بداتە کەسانی دیکە.

لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، ئاماژه‌ به‌ مادده‌ى ژماره‌ (15) له‌ هه‌مان ياسا ئه‌گه‌ر ده‌لال مۆڵه‌ته‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى (45) رۆژ دواى به‌سه‌رچوونى ماوه‌كه‌ى نوێنه‌كاته‌وه‌ ناچارده‌كرێت به‌ هه‌ژماركردنى دووهێندەی رسووماتی دارايى مۆڵه‌ته‌كه‌ى.

هاوکات ئاماژە بەوەشدراو، پاڵپشت به‌ مادده‌ى شه‌شه‌م له‌ ياساى دەلالی، ماوه‌ى مۆڵه‌تى ده‌لالى يه‌ك ساڵه‌ له‌ رۆژى ده‌رچوونى، نوێكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داواى ده‌لال ده‌كرێت له‌ ماوه‌ى (45) رۆژ له‌ دواى به‌سه‌رچوونى ماوه‌كه‌ى.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، نوێنه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ده‌لالى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌دواى يه‌كتر به‌سه‌رپێچى هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌پێى مادده‌ى (15) مۆڵه‌ته‌كه‌ى هەڵدەوەشێتەوە.