سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا.
ئهمڕۆ پێنجشهم 7ی12ی2023، بهرێوهبهرایهتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لەڕێکەوتی 6ـی12ـی 2023، لەچاڵاکییەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.
راشیدهگهیهنن،پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.