سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لەبەدران ئەحمەد حەبیب کرد

دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەدران ئەحمەد حەبیب، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
بەڕێزیان وێڕای ھاوخەمی، ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت. لای خۆیەوە بەڕێز بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر