رووسیا: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 750 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون

وەزارەتی بەرگری رووسیا لەمیانەی راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 750 سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی کانونی یەکەمی 2023) وەزارەتی بەرگری رووسیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووە و تێیدا هاتووە،کە سوپاکەیان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە هێرشی چڕی مووشەکی، زیاتر لە 5 بنکە و پێگەی سەربازانی سوپای ئۆکرانیا پێکاوە و نزیکەی 750 سەربازییان کوشتووە.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری رووسیا باس لەوەش دەکات، توانیوییانە 8 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو مووشەک لە جۆری S-200 و موشەکێک لە جۆری “هیمارس” تێکبشکێنن.

له‌ 24ـی شوباتی 2022، به‌ فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ به‌رده‌وامه‌.