سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ چوارچێوه‌ی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا مه‌سرور بارزانی دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ردۆغان، ماكرۆن و عه‌لیێڤ ئه‌نجامدا

له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی، سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی دیداری لەگەڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئیمانوێل ماکرون سەرۆکی فه‌ره‌نسا، رەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئیلهام عه‌لییێڤ سەرۆکی ئازه‌ربایجان ئه‌نجامدا.

ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) نووسیویەتی: “چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە، خۆشحاڵم لە کۆپ28م بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو کارە گرنگانەی لە رێگەی هاوبەشییەکانمانەوە ئەنجامی دەدەین”.