سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی

ئەمڕۆ هەینی 12/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم بۆ بەشداری لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) گەیشتە ئیمارات.

دوای گەیشتنی بۆ ئیمارات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت رۆڵی کارامان هەبێت”.