سه‌رۆكی حكوومه‌ت گه‌یشته‌ ئیماڕات

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ وڵاتی ئیماڕات و بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداری له‌ لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا له‌و وڵاته‌دا بكات.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان، له‌ كاتی گه‌یشتنیان بۆ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی، له‌لايه‌ن به‌پرسانی وڵاتی ئیماڕات و باڵيۆزخانه‌ى عێراق پێشوازییان لێ كرا.

مه‌سرور بارزانی دوای گه‌یشتنی بۆ وڵاتی ئیماڕات له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند “خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە (COP28)”.

ڕاشیگه‌یاند “پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت ڕۆڵی کارامان هەبێت”.