سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی دەڵێت، “هیوادارم بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین”.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوە کردووە: “یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، “هیوادارم خوای گەورە دەرفەتی ئەوەمان بۆ برەخسێنێت کە بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین”.