ڕێژەی بەشداریی دەنگدەرانی کوردی کەرکووک لە هەڵبژاردن، بەهێزیی پێگەی کورد دیاری دەکات

سلێمان تاشان – هه‌‌ولێر

سێ ڕۆژی تر کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەهێنرێت و سەرجەم لیست و کاندیدەکان تواناکانی خۆیان بەگەڕ خستووە بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی خۆیان و کاندیدەکانیان بە جەماوەریان بناسێنن و خەڵک بۆ هێنان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان هان بدەن. هەڵبژاردنەکە بە تایبەتی لە پارێزگای کەرکووک بۆ کورد زۆر چارەنووسسازە و بەشێک لە سەنگ و قورسایی کورد لەو پارێزگایە گرێ دراوە بەوەی زۆرترین رێژەی کورد بەشداری هەڵبژاردن بکەن چونکە ئەوانە چارەنووسی کورسییەکان یەکلایی دەکەنەوە کە دەنگ دەدەن نەک ئەوانەی بایکۆت دەکەن.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە وەک لە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووە لە کۆتایی ڕۆژی پازدەی تشرینی دووەم بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە دەکرێت لە شازدەی مانگەوە هیچ بانگەشەیەک ناکرێ و ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەکرێ کە لە ڕۆژی حەڤدەی مانگ هەڵبژاردنی تایبەت و لە ڕۆژی هەژدەدا هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوە دەچێت.
پێشتر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵەکانی٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک نەکراوە و بۆیەش ئەو هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر پڕبایەخ و چارەنووسسازە.
ئەنجوومەنی داهاتووی پارێزگای کەرکووک لە شازدە کورسی پێکدێت کە یەکێکیان کۆتای کریستیانەکانە. دووسەد و چل و هەشت کاندید کە لە دە هاوپەیمانێتی و پێنج حزب و سێ کاندیدی سەربەخۆ پێک دێن کێبڕکێ لەسەر ئەو کورسییانە دەکەن.
کورد لەم هەڵبژاردنەدا بە پێنج لیستی جیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە ١٩٧ بەشدارە و هەفتەی ڕابردوو بە فەرمی بارەگاکەی لە کەرکووک کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لێی دابڕابوو. ئەو حزبە کە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق پێگەکەی لەم شارە بەرز بووەوە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کورسییەکان مسۆگەر بکات.
هەشت سەد و حەفتا هەزار و نۆسەد و بیست کە لە چوار قەزا و دوازدە ناحیەی پارێزگای کەرکووک مافی دەنگدانیان هەیە کە لەم ژمارەیە سەرووی پەنجا و حەوت هەزاریان دەنگدەری تایبەتن و لە ڕۆژی حەڤدەی مانگ دەنگ دەدەن.
یەکێتی و حیزبی شیوعیی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بە ژمارە ١٤٢ و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری بە لیستی ژمارە ١٦٣ و پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە ٢٠٢ و جووڵانەی نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ١٦٧ بەشدارن.
هەرچەندە فرەلیستیی کورد لەم هەڵبژاردنە خاڵێکی نەرێنییە بەڵام دەرەنجامەکە هەر شتێک بێت سەنگ و پێگەی کورد لەو پارێزگایە دەردەخات. کورد لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە تەواوی دەسەڵاتی ئەو پارێزگایەی لەدەست داوە و دەسەڵاتی داسەپاو لەو ماوەیەدا سیاسەتی زۆر توندی لە دژی کورد لە شارەکە جێبەجێ کردووە، پیلانی بەعەرەبکردن زۆر خێراتر لە سەردەمی بەعس درێژەی هەیە و ئەگەر کورد مشووری نەخوات و دووبارە بە ڕێگایەکی یاسایی دوای کۆکردنەوەی کورسییەکانی، وەک زۆرینە دەسەڵات دەستەبەر نەکاتەوە ئەوا مەترسیی هەیە کورد ئەو پارێزگایە لەدەست بدات.
لە سایەی دەسەڵاتی داسەپاوی ئیدارەی کەرکووک جیاكاری لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان گەڕەكە كوردییەكان و گەڕەكانی تردا دەكرێت و کورد ئەو پۆستانەی بەدەستەوە نەماوە لە ڕابردوودا هەیبوو. هەر چەندە بەشێک لە جەماوەری کوردی کەرکووک ڕەخنەیان لە ئەدای پارتە سیاسییەکان لە ڕابردوودا لەو شارە هەبووە بەڵام خۆیان دەتوانن ڕاستیان بکەنەوە و گرنگترین کارت کە سەرکەوتنی کورد لەم شارە مسۆگەر دەکات ئەوەیە بە تایبەتی دانیشتووانی کوردی کەرکووک بە ڕێژەیەکی بەرز بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، چونکە دواجار ئەوانە کورسییەکانی پارێزگاکە یەکلایی دەکەنەوە کە بەشدارییان لە دەنگدان کردووە نەک ئەوانەی بەشدارییان نەکردووە.