ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشەممە ٧ی ١١ی 2023، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیرمام،كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانی ىکوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و،پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕوداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و، ڕوبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کورستان.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌ پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆدابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.

لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاریکرا.  شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.


یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان                                                  پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی ١١ـی ٢٠٢٣