نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانى پاريس ده‌كات.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆژى هه‌ينى 2023/11/3 له‌ كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌. هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.