سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئوردۆنی ساڵح قەلاب پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئۆردۆنی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو. سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئۆردۆن و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم.