پێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێت.
لە نووسراوێکدا بە بڕیارى ژمارە ٢٢٧ـى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ گشتێندراوە، هاتووە: “پشتبەست بە حکومەکانی ماددەى هەشتەم، لە یاساى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە ٣ـى ساڵی ١٩٩٢ـى هەموارکراو، لەسەر پێشنیارى وەزیرى دارایی و ئابووری، بڕیار درا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنیا بە دینارى عێراقی بێت.”
ئەوەش هاتووە: “سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن. لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنووری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.”
فەرمانگەى میدیا و زانیاری