سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری یاریدهدهری وهزیری دهرهوهی ئهمهریکا جەخت دەکەنەوە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.
رۆژی پێنجشەممە (12ـی تشرینی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەمەریکی بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدهدهری وهزیری دهرهوهی ئهمهریکا كرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی و پێویستیی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی کە دوای سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردن هاتووەتە ئاراوە کە پێویستە لە دەست نەدرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.
هەروەها جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بە زووترین کات کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی گشت پێکهاتەکانی عێراق پارێرزراو بێت.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.