سێ کۆمەڵگای رۆشنبیری لە پارێزگای دهۆک دروستدەکرێن

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری لە پارێزگای دهۆک گوتی، بڕیاردراوە کە سێ کۆمەڵگای رۆشنبیری لە هەر سێ قەزای بەردەڕەش، شێخان و ئامێدی دروست بکرێن، بۆ ئەو مەبەستە نەخشەیان بۆ دانراوە و بەیەک جۆر نەخشە دروست دەکرێن.

بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری وهونەری لە پارێزگای دهۆک، ئەمیر عەلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئێمە لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دهۆک پلانمان داناوە کە سێ کۆمەڵگای رۆشنبیری لە هەر سێ قەزای بەردەڕەش وشێخان وئامێدی دروست بکەین، کە کۆمەڵگای گەورە دەبن و هەر کۆمەڵگایەر هۆڵێکی گەورەی بونەکان وچەند هۆڵێکی دیکە بۆ کۆڕوسمینار و پیشانگا دروست دەکرێن و بڕیارە لە سەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان پارەکەی خەرج بکرێت.
عەلی باسی لەوەشکرد، بۆ هەر کۆمەڵگایەک پێشبینی دەکرێت پێویستی بە حەوت تا هەشت ملیار دینار بێت بۆ ئەوەی بتواندرێت دروست بکرێن و هەر کاتێک بودجە تەرخان کرا دەست بە دروستکردنی دەکرێت.