چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستبەکاردهبن.
له راگهیاندراوێكدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری2023، لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری رێبەر ئەحمەد، ناوخۆ، هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و هەریەک لە قائیمقامەکانی چۆمان و مێرگەسۆر فەرمانی دەستبەکاربوونی چوار بەڕێوەبەری ناحیە واژۆ کرا و سوێندی یاساییان خوارد؛ کە پێکهاتوون لە: بەڕێوەبەری ناحییەکانی (گەڵاڵە و قەسرێ) لە قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری ناحییەکانی (شێروان و پیران) لە قەزای مێرگەسۆر بهم شێوهیه:
بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە- محەمەد مەحمود سەلیم
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ- عەبدولڕەحمان رەسول ئەنوەر
بەڕێوەبەری ناحیەی پیران- هەژار جەوهەر
بەڕێوەبەری ناحیەی شیروان- فەرەیدون فواد میرخان