لە هەولێر خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوە سروشتیەکانی ئاوی باران بەردەوامی هەیە

لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاونیشیمانیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و بەڕێوەبەری پارکەکان.

لە هەڵمەتێکی دەستەجەمعی، ستافی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوە سروشتیەکانی ئاوی باران بۆ ڕێگەگرتن لە مەترسییەکانی لافاو بەردەوامن لە کارەکانیان.
ئەو هەڵمەتە کە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەگەری لافاوی وەرزی زستان ئەنجام درا بەدرێژی ٥٥کم لە شاری هەولێرو دەورووبەری لەگەل خاوێنکردنەوەو ڕێکخستنەوەی کەندی کۆڕنیش بەگووژمەی چوارسەد و دە ملیار دینار لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا. شایەنی باسە پرۆسەی خاوێنکردنەوەکە لەلایەن کۆمپانیای کەورتیان جێبەجدکرێت.