سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حکومەتی عێراق مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەر سێ مانگی 9 و 10 و 11 مانگانە بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممەم 17ـی ئەیلوولی 2023، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بۆ هەر سێ مانگی 9 و 10 و 11، بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

“سەرەڕای ئەوەی ئاراستەیەک هەبوو کە ئەنجومەنی وەزیران تەنها بڕی 600 ملیار دینا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیرە کوردەکان هەوڵێکی چڕیان دا، تاوەکو بڕەکە بەرزکەنەوە بۆ 700 ملیار دینار، دواتریش لەلایەن وەزیرەکانەوە دەنگ لەسەر 700 ملیار دینار درا، بۆ ماوەی سێ مانگ.”