بارەگای بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە پەیامێکی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە کۆچکردوو دەڵێت: عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی رۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان (عەبدولخالق زەنگەنە)ـمان پێ گەیشت.
عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی عەبدولخالق زەنگەنە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
7ی ئەیلوولی 2023