فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی:لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان عێراق و بازاڕی نەوتیش زەرەریان کرد

فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: هیچ لایەنێکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەو چالاکییە سیاسی یان یاساییەی ڕابردوو براوە نەبوو، کە دواتر بووە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەریمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا. لە میانی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زەمەنی عێراقی، فازڵ میرانی، سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە “نەک تەنها هەرێمی کوردستان، بەڵکو عێراق و بازاڕی نەوتیش بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی کوردستانەوە زیانیان پێگەیشتووە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت، کۆمپانیا و وڵاتان بەدوای سەرچاوەی دیکەی نەوتدا دەگەڕێن” میرانی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو “خەتای ئێمە نییە کە عەقڵییەتی ناوەندی لە حوکمڕانیدا نەگۆڕاوە و بەرژوەندییە حزبییەکان پێش بەرژەوەندییە کارگێڕییەکان دادەنرێت. ئەمە بە ڕوونی لە بابەتە کۆنەکەدا دەرکەوت، بە تایبەت لە دوای گۆڕینی ڕژێمی پێشووی عێراق (رژێمی بەعس). کەواتە عەقڵییەتی کۆن پەیوەندی خۆی لەگەڵ قۆناغی دوای ساڵی 2003 نەبڕیوە” ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ئەندامی نەوتی “ئەو لایەنەی کە نەوت دەفرۆشێت و لێرانە مەبەستی لە هەرێمی کوردستان” نابێت لە ئامادەبوونێکی ناجێگیری بازاڕی نەوتدابێت، چونکە ئەوە تەنها کاریگەری ناکاتە سەر نرخەکەی، بەڵکو کڕیاران لە کۆمپانیا و وڵاتان هان دەدات بەدوای سەرچاوەیەکی دیکەی نەوتدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بیکڕن، ئەمەش بەمانای کشاندنەوە لە پەیوەندییەکان لە لایەک و پتەوکردنیان لە لایەکی دیکەوە دێت. دەشڵێت: خەتای ئێمە نییە پرۆسەی ژماردن و دابەشکردنی سامانەکان لە بەرامبەر زۆربوونی قەیرانەکانی وڵات، لە نێوان گرژی و پاشەکشەدا مایەوە کە لە ئەنجامدا هەڵاوسانی حزبی لەسەر حیسابی دەسەڵاتەکانی دیکە دروست بوو و چارەنووسی تاک بە چارەنووسی ململانێیە حزبی و حکوومییەکان بەسترایەوە.