– هەولێر:
حاكمی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، قوربانییانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له دوورگه‌ی ماوی بۆ زیاتر له 100 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تا ئێستا چوار له‌و قوربانیانه ته‌رمه‌كانیان نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 16ـی ئابی 2023) جۆش گرین، حاكمی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له دووری ماوی تا دێت زیاتر ده‌بێت، گوتووشیه‌تی، به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 15ـی ئاب، ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 101 به‌رزبووه‌ته‌وه، كه تا ئێستایش ته‌رمی چوار له‌و قوربانییانه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
سووتانی دارستانه‌كانی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره له ویلایه‌تی هاوای گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا، كه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی زیاتر له 2200 باڵه‌خانه كه 86%ـیان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونن، هه‌روه‌ها زیانه ماددییه‌كان به بڕی 5.5 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێن.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 11ـی ئابی 2023) رایانگه‌یاند، ئاگرێكی گه‌وره له هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی ویلایه‌تی هاوای كه‌وتووه‌ته‌وه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی كردووه‌ته‌وه خۆڵه‌مێش، به گوته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه ئاگره‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌ڵیكردووه و دوورگه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی هاوای، دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌شێكی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵدێن و شوێنه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن.
دەسەڵاتدارانی هاوایی ئاشکرایان کرد، کە لێکۆڵینەوەیان بۆ بارودۆخی وەڵامدانەوەی ئاگرەکان کردۆتەوە، دان بەوەدا دەنێن کە بەرپرسان مەترسیەکەیان بە کەم سەیرکردووە، لەکاتێکدا دانیشتووان رایانگەیاندووە کە هیچ هۆشدارییەکیان پێنەگەیشتووە.
به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیا جیهاندا ئاگركه‌وتنه‌وه رووده‌دات، مانگی رابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، تەممووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.