بەرگری شارستانی چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرما بڵاوكرده‌وه‌

سەركەوت كاڕەش ،گوتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرما كە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت تكایە ئەم ڕێنماییانە بە گرینگیەوە وەریگرن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك …
1- ئاگاداری تەندروستی خۆت بە هەوڵبدە ڕاستەوخۆ بەر تیشكی خۆر نەكەویت لە كاتەكانی نیوەڕۆ بەتایبەت منداڵ و بە تەمەنەكان .
2-ناوچە پیشەسازییەكان ئەوانەی كاری لەحیم و بڕینەوە و تۆرنە دەكەن، ووریا بن لە گەرمبوونی ئامێرەكان .
3- ئەوانەی كاری سبوغ و تەنەر و بەكارهێنانی بەنزین دەكەن، هەوڵبدەن لە كاتی نیوەڕۆ كارنەكەن بۆ سەلامەتی خۆیان .
4-ئەم كەلوپەلانە لەناو ئۆتۆمۆبیل جێمەهێلن ( چەرخ ، بۆن ، موعەتر ، دەبەی ئاو،پاوەر بانك ) .
5-لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل ئەگەر زەرور نەبێت لە كاتەكانی نیوەڕۆ باش نییە بەتایبەت تەكسی و ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل نزمەكان .
6- تێكردنی بەنزین وگاز و غاز لە ئۆتۆمۆبیل لە كاتەكانی نیوەڕۆ هەڵەیە .
7- ئەو بارهەلگرانەی كاری گواستنەوەی  بەنزین و گاز و غازی lpg  دەكەن بەهیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نین بەڕۆژ كار بكەن تەنیا شەوان ڕێگە پێدراون .
8- ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی غازی ماڵان دەفرۆشن، باشترە لە دوای كاتژمێر یانزە كار نەكەن بۆ سەلامەتی گشتی .
9- بەنزینخانەكان بەگشتی دەبێت زۆر ووریا بن لە كاتی هێنانی بەنزین و بەتاڵكردنی بۆ خەزانەكان .
10- گیزەر و ئامێری كارەبای زیاد لە ماڵەكەت بكوژێنەوە .
11- هەوڵبدە لە كاتی نیوەڕۆ سەفەر و گەشت مەكە بۆ دەرەوەی شار .
12- مەلەكردن لە زێ و ڕووبارەكان مەترسیدارە، تكایە مەلە نازانیت خۆت بە ئاو دامەدە و جەرگی دایك و باوكت مەسووتێنە . 
13- فڕێدانی جگەرە لە جامی ئۆتۆمۆبیلەكەت لەوانەیە كارەسات بخولقێنێت .
14- مۆلیدەكانی گەڕەك ئاگاداری گەرم بوونی مۆلیدەكان بن .
15 – لە هەر بارودۆخێكی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بكە، بۆ ئەوەی تیمەكان زوو بگەنە شوێنی مەبەست .