ڕێزدار “مەسرور بارزانی” ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە ( تەرخانکردن و خەرجکردنی ) گوژمەی (٦،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (٣٤٨) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە کابینەی نۆیەمدا (٤٥٢) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ ٣٤٨ ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی .
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی۸ی۲۰۲۳