دژه تیرۆری كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە، بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک کوژران و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ (چوارشەممە 9ـی ئابی 2023)، کاتژمێر 13:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ (چوارشەممە 9ـی ئابی 2023)، لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێکی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.
له قه‌زای دووكان به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س برینداره.
سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی قه‌زای دووكان رایگه‌یاندبوو، به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لاریدۆ له رێگه‌ی دووكان بۆ قه‌زای خه‌له‌كان، له نزیك گوندی قه‌ڵاته، دوو سه‌رنشینی تێدابوو و یه‌كێكێان خه‌ڵكی سووریایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و هه‌ردووكیان بریندارن و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
رۆژی 6ـی ئه‌م مانگه‌ش فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج تێیدا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ئالان ئیسماعیل شه‌هید كرا كه پێنج مانگە ھاوسەرگیری کردووه و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.