سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ فه‌رمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاری كرد

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاری كرد.

دلشاد شه‌هاب گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی 25ـی شوباتی 2024ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری كرد.

دلشاد شه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم سەرجەم حزب و لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی رۆژه‌كه‌، سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی ڕازین كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 25ی شوباتی 2024 به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ مانگی 12 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ ڕێكه‌وتی 7/1/2024یش به‌ فه‌رمی واده‌ی یاسایی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆتایی دێت، بۆیه‌ پێده‌چێت ماوه‌ی كاركردنی كۆمیسیۆنی عێراق درێژ بكرێته‌وه‌ تا بتوانێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌نجام بدات.