سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری دا

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی شاری كفری، ڕەزامەندیی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری دا و بە زووترین كاتیش بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و پلەی شارەوانیی كفری بەرز دەكرێتەوە.

بە پێی فەرمانێكی ئەنجوومەنی وەزیران/ نووسینگەی سەرۆكوەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، ڕۆژی دووشەممە، ١٧ى تەممووزی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، ژمارە ٦ ساڵی ۱۹۹۳، ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێشان دا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کفری لە پلە دوو بۆ  پلە یەک.

شایەنی باسە بە زووترین كات ئەو بڕیارەی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، جێبەجێ دەكرێت و پلەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری بەرز دەكرێتەوە.