پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

‌‏ پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ‏شاعیری دیاری كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕی و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م، ‏هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانم. له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ ‏به‌زه‌یی و میهربه‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕی به‌ به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی، خزمه‌تێكی ‏زۆری به‌ كایه‌ی وێژه‌یی و ڕۆشنبیریی كوردستان كردووه‌ و خه‌رمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ‏له‌ شیعر و ده‌قی جوان پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ر كردووه‌. گیانی شاد و یادی به‌ خێر.‏

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان