سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەدنان کەرکووکی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تەممووزی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند، “بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو، عەدنان کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانم بیست.”
سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە “نیشتمانپەروەرەکەی و کەس و کار و هەڤاڵەکانی” دەکات و خۆی بە “هاوبەشی خەمیان” دەزانێت و دەڵێت، “خوای مەزن و دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.”