سه‌فین دزه‌یی: ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگمان له‌ به‌غدا تاووتوێكرد

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ به‌غدا جه‌ختمان له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و دوو له‌ جێگره‌كانی، ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگی نێوان هه‌رێم و به‌غدایان تاووتوێكرد و جه‌ختیش له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یان، سه‌رۆككۆماری عێراق پشتیوانی له‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كرده‌وه‌.

رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکە، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت، کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.  

له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان دۆسییه‌ی نه‌وت و داهاته‌كانی راده‌ستی به‌غدا كردووه‌، له‌ژێر رۆشنایی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێیه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پێبگات.