وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری و باشتركردنی سیستەمی ئیشپێكردن و گەیاندنی كارەبایەكی زیاتر بۆ شاوێس و بەحركە و دەوروبەری، كە فراوانبوونێكی زۆری بەخۆوە بینیوە، پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا، جێبەجێ دەكات.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای هێرۆ بە تێچوونی ٧ ملیار و ۲۲۰ ملیۆن دینار لە ماوەی ۱٦٥ ڕۆژ جێبەجی دەکرێت، کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری و باشترکردنی سیستەمی ئێشپێکردن و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشانی كارەبا لە تەواویی شاوێس و بەحركە و دەوروبەریی .