ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتی لاوانی دیموکراتیکوردستان بۆ ڕای گشتی

رێکەوتی ٦/٢٠ کاتژمێر ٩ لە ڕووداوێکی تیرۆرستی دا دەستڕێژی گوللە لە کادرێکی ناوەندی باڵای چەمچەماڵی سەر بە یەکێتیەکەمان دەکرێت بەناوی (سەرهەنگ ئەنوەر) لەلایەن دەستێکی ڕەش و نەناسراو هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرێت.

وێڕای ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو ڕووداوە، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ئاسایش و ئیدارەی شاری چەمچەماڵ دەکەین بەزووترین کات بکەر و داڕێژەری ئەو پیلانە ئاشکرا بکرێت و بدرێتە دادگا. لەئەگەری کەمتەرخەمی و هێنانەوەی پاساو ئێمە لە یەکێتی لاوان هەڵوێستی جدی و مەدەنیانە دەگرینە بەر بۆ پاراستنی گیان و شکۆی هەر کادرێک و ئەندامێکی لاوان لەهەر جێگایەک بێت.
جێگای باسە چەندین جارە کادرانی لاوان ڕووبەڕووی تەنگەژە وگێجەڵپێکردن و ڕەشبگیری و کۆتا جاریش تیرۆر دەبنەوە لەو سنورە، کاروانی خزمەتکردنی لاوانی کوردستان لای ئێمە بەردەوامە، بۆیە هیچ شتێک ڕامانناگرێت و نابێتە هۆکاری ترساندن و تۆقاندمان.

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت