دوێنێ ، دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی هونەرمەند و نووسەر ( كاوە ئەحمە میرزا )ـی لە ماڵەكەی خۆی كرد، كە ماوەیەكە نەخۆشە و باری تەندروستیی باش نییە،
لەدیدارەکەدا هیوای سەڵامەتی بۆ خواست و پشتیوانیی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هەر هاوكاری و پێویستییەک و هیوای ئەوەی بۆ خواست بەزوویی بگەڕێتەوە بۆ نێو گۆڕەپانی کارە هونەرییەکان
هونەرمەند ( كاوە ئەحمەد میرزا ) لە ساڵى 1940 لهشارى سلێمانى لهدایكبووه.
بەهۆی حەز و خولیای زۆری بۆ كاری هونەری و سیناریۆ و دراما، هەر لەسەرەتای گەنجیەتییەوە هاتۆتە ناو ئەم بوارەوە و زیاتر لە 60 ساڵە لەگەڵ دونیای هونەری كوردیدا دەژی و زۆرینەى بهرههمهكانی بوونهته یادهوهرییهكى شیرین.