سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت. 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م8ی6ی2023″ له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رۆژانی 12 تاوه‌كو 17ی 6ی2023، گەورەترین ئیڤێنتی تەندروستی ساڵ لە شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی ( دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی  ) بە یاوەری شاندی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئوردن و كوردستان و عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و لۆكاڵی بەشداردەبن لە پێناو ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لە بواری تەندروستیدا”.