سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد، بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28/5/2023 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها و پڕەنسیپە باڵاكان و ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە.
هەر لەو دیدارەدا، سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتمانی و مێژووییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان هەبوو و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.