سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تەرخان دەکات

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە سێکتەری کشتوکاڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەرووبوونەوە و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە ھەرێمی کوردستان.

ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر