دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند؛ حکوومەتی هەرێم دەیان پڕۆژەی له‌ڕووی دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی كاردا هەبووە.
دوێنێ، دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند؛ له‌ڕووی دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رفه‌تی كار له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 334 پڕۆژە له سێكته‌ری بازرگانی و هه‌روه‌ها 330 پڕۆژە له‌سێكته‌ری گه‌شتیاری و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی له سێكته‌ره‌كانی وه‌رزشی و بانكی هه‌بووه.
هەر لەبارەی دەرفەتی کار بۆ کرێکارانی کەم ئەندام لە هەرێمی کوردستان، رێكخه‌ری راسپارده نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بە بەردەوامی کاریان لەسەر دابینکردنی مافی ئەو کرێکارانە و ڕێکخستنەوەی ئەرک و کارەکانیان کردووە.
گوتیشی؛ ئێمە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکان هەمیشە لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لەسەر خەتین بۆئەوەی وەڵامیان بدەینەوە.
ڕاشیگەیاند؛ ئێستە لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ڕاپۆرتەی باس لە مافی کەمئەندام و کرێکاران دەکات.
باسی لەوەشکرد، هەلی کار بۆ کەسانی کەمئەندام بابەتێکی گرنگە و لەو بوارەدا تێبینی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.