ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی ئایار 2023) له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی یوسف حه‌سه‌ن، قایمقامی كۆیه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاووتوێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی سماقوڵی و چه‌ند شوێنێكی دیكه به‌ڕێوه‌چوو، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێگای هه‌ولێر – سلێمانی-ـیان به رووی بارهه‌ڵگره‌كان داخستووه و داوا ده‌كه‌ن چیتر گوشار بۆسه‌ر ئه‌و رێگایه دروست نه‌كه‌ن كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ رێگای كه‌ركووك بگوازرێته‌وه و له‌وێوه هاتووچۆی نێوان هه‌ولێر – سلێمانی بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیشیكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی رێگاكه بۆ رێگای كه‌ركووك پێویستی به هه‌ندێك ئاماده‌كاری هه‌یه، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبانی هه‌ولێر له ئه‌ركدا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به زووترین ئه‌و كار و ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا هاووڵاتیانی سماقولی و شوێنه‌كانی دیكه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه بۆ له‌مه‌ودوا هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی به رێگای كه‌ركووكدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ش له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌بێت.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چوار پڕۆژه‌ی گرنگ له سنووره‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه داواكاری خه‌ڵكی كۆیه‌ن.
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه دروستكردن و ته‌واوكردنی رێگای فیدڕاڵه، كه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌بێت به‌م زووانه له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌كه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بكاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، رێگای سكتان كه تا ئێستا به رێژه‌ی 40% ته‌واو بووه، به هه‌مان شێوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به پڕۆژه‌كه ده‌كرێته‌وه. گوتیشی: “رێگای سماقوڵی كه تا ئێستا فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا چاره‌سه‌ری ئه‌و فشاره ده‌كرێت و هیچ پاساوێك نامێنێت كه به‌ڵێنده‌ر كاره‌كانی ئه‌و رێگایه ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رێگای بالیسان یه‌كێكی دیكه‌یه له رێگا گرنگه‌كان و ده‌ست به كاره‌كانی كراوه، پڕۆژه‌كه گرفتی بودجه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كێشه‌ی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیكرده‌وه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵادا گوێی له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی سماقولی گرتووه، بۆیه له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌وان گوێ له داواكارییه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرن، و هه‌موو داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره داواكاری ره‌وان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی توانا و بودجه‌ی به‌رده‌ست داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات”.