وەزارەتی ناوخۆ چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی پارێزگای هەولێر دەکات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکان دەکات و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، پاسپۆرت و رەگەزنامە دەگرێتەوە.

بەگوێرەی فەرمانی وەزاری ژمارە (9980)ـی کە رۆژی (16ـی نیسانی 2023) دەرچووە، ئاماژە بە گۆڕانکاری و ئاڵوگۆرەکانی پۆستە کارگێرییەکانی وەزارەتی ناخۆ کراوە.

بەپێی نووسراوەکە، عەمید شوان عارەب دەبێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و عەمید ئارام بورهان دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر.

هەروەها عەمید دیدار عومەر قادر دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە بە وەکالەت و عەمید سوهێل نەجمەددین عەولا، دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر.

لە بەشێکی دیکەی گۆڕانکارییەکاندا، عەمیدی پۆلیس عزەددین نەجمەددین دەبێتە بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری پارێزگای هەولێر و چەند گۆڕانکارییەکی دیکە وەک لە فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە،