دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند: “بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگە و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوهن ئهزموون و خوازیارانی بواری رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (٣ی ساڵی ٢٠٢٢)، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگهیاندنی رێبهری گهشتیاری به شێوهی ئهكادیمی. دواتر لە رێگەی پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار رێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار”.
خوازیاران دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە، لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٣ تا ٢٠٢٣/٤/٢٠ ناوی خۆیان تۆمار بکەن.