بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزبەکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق، رۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە . ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/31