ئەوە راگەیەندرا كە 20 كەس لە ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆی پاسێك كە عەمرەكارانی هەڵگرتبوو گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیاكانی سعوودیە بڵاو كراوەتەوە، پاسێك لە نێوان شارەكانی ئەبها و عەسیر لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەكە دوای ئەوەی وەستێنەری “ئیستۆپ “لەدەستدەدات خۆی بە پردێكدا دەكێشێت.
ئاماژە بەوەش كراوە كە پاسەكە كە عەمرەكارانی دەگواستەوە بەهۆی پێكدادانەكەوە وەردەگەڕێت و گڕدەگرێت و لە ئاكامدا 20 سەرنشین گیان لەدەستدەدەن و 29 كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات میدیاكانی یەمەن باسیان لەوە كرد كە ئەو پاسەی تووشی رووداوەكە بووە عەمرەكارانی یەمەنی هەڵگرتووە.