لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیراكە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك.
دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێكرد.
دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئوتومبێل ، ئوتومبێلەكە كەلەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت ، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە ئوتومبێلەكەی پێبووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایكبووی 1993 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو پاش تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەركوك دەكرێتەوە.