سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له خوای میهره‌بان ده‌پاڕێینه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم”.
ڕاشیگه‌یاند: لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.