برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(١٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی زاگرۆس
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕادیۆی زاگرۆس.
ئەمڕۆ (١٧) ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕادیۆی زاگرۆس تێدەپەڕێ، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی ڕادیۆی زاگرۆس دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
ڕادیۆی زاگرۆس بە درێژایی ساڵانی خزمەتی خاوەن پەیامێکی دیار و ڕوون بووە و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکە دەنگێکی داکۆکیکارە لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و خستنەڕووی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، کە ئەمەش مایەی شانازی و پێزانینمانە.
لەم بیرەوەریەدا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی زاگرۆس دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.