شۆڕش غەفووری – هه‌ولێر
د. دلاوەر ئاژگەیی، بەرپرسى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێم لە یەکێتیی ئەوروپا، باسى نوێنەرایەتى حکوومەت و ڕۆڵ و کارەکانى و دروستکردنى لۆبی و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى کوردستان و ئەوروپا و پێگەى هەرێمى کوردستان دەکات:
ـ لە ڕ‌وى کارگێڕییەوە ئەرکى نوێنەرایەتى حکوومەت لە یەکێتیی ئەوروپا چییە؟
- له رووی كارگێڕی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین یا ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمپانیایان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و پێویستیان به ڕاستاندنی مامه‌ڵه‌كانیان هه‌یه لای ئێمه، له‌رووی پێدانی ڤیزاش یاره‌تی هاووڵاتییانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌رووی خزمه‌تگوزاریش یارمه‌تی خه‌ڵكمان داوه بۆ نموونه كه‌سێك ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت به‌ده‌م كێشه‌كه‌یه‌وه چووین یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌سێكیان لێ ده‌مرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ین.
له ڕووی دروستكردنی لۆبی و دیپلۆماسییەوە، نوێنەرایەتیی حکوومەت لە یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵى چۆن بووە؟
- هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاترین سوود له لۆبی وه‌ربگرین، چونكه دوای واشنتن یەکێتی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین شوێنه بۆ لۆبی دروستكردن، به‌ڵام زۆرجار لۆبی له‌گه‌ڵ شتی دیكه تێكه‌ڵ ده‌كرێت چونكه جیاوازه له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌ت، ئه‌مه‌ش زۆر جار له رێگه‌ی رێكخراو و كۆمپانیاكان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له رێكه‌ی دیراسه‌كردن ده‌بێت و ده‌بێت بزانین چۆن بڕوا به به‌رپرسانی یەکیەتیی ئه‌وروپا بێنین چۆن پشتگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، پێشتر ده‌مانویست بابه‌تی جینۆساید لۆبی بۆ دروست بكه‌ین، دواتر پێشینەمان گۆڕا بۆ شه‌ڕی داعش و ویستمان سه‌رنجی ئه‌وروپا رابكێشین بۆ هاوكاریكردنمان، ئه‌وه‌بوو یەکیەتیی ئه‌وروپا بڕیاری دا خۆیان پشتگیری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان زۆر كارمان كرد و لۆبیمان بۆ كرد تا ئه‌و پرسه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تێپه‌ڕ بێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی لۆبیكردن بوو، پێش ئه‌و كاره‌ش ویستمان دامه‌زراوه‌یه‌كمان هه‌بێت له نێو یەکێتیی ئه‌وروپا تاكو ئه‌م جۆره كارانه باشتر به‌ڕێوه بچن و به پڕۆفیشناڵانه كار بكه‌ین، ئه‌وه بوو گرووپێكمان دروست كرد له نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ناوی “گروپی دۆستانی هه‌رێمی كوردستان” كه هه‌موویان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یەکێتی ئه‌وروپا بوون و وامانكرد له‌نێو هه‌موو كوتله‌كانی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێك بێت و سه‌رۆك و جێگریشمان بۆ دیاری كرد كه نزیكه‌ی ٣٥ ئه‌ندامی هه‌بوو.
گرنگى پێگەى هەرێمى کوردستان بۆ یەکێتیی ئەوروپا چییە؟
- هه‌رێمی كوردستان به هۆی پێگه‌ی جوگرافی، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ڕوو بدات لێره كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌بێ بۆ نموونه بابه‌تی كۆچبه‌ران و بابه‌تی وزه و بابه‌تی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه به گرنگ و یاریکه‌رێكی گرنگ سه‌یر ده‌كرێت ئه‌وانه وای كردووه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به گرنگتر له هه‌رێمی كوردستن بڕوانێت و دوای شه‌ڕی داعش و جه‌نگی ئۆكرانیا یه‌كیەتی ئه‌وروپا ڕووی كردووەته بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و و له‌مڕووه‌وەش هه‌رێمی كوردستان زیاتر بۆیان گرنگه، گرنگیش به په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و دەڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزداین له چوارچێوه‌ی عێراقدا، په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان و سه‌ردانی شانده‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرنگیدانه‌یانه به هه‌رێمی كوردستان.
شاندێکى پەرلەمانتارانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمى کوردستانن، مەبەستى سەرەکى و گرنگى هاتنیان چییە؟
- هاتنی شاندی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه كه شاندێكیان هاتنه عێراق و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه، ئه‌و لیژنه‌یه لێی به‌رپرسه كه هاتوونه‌ته ئێره و ڕاپۆرته‌كانیشیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی یەکێتیی ئه‌وروپا هه‌یه و بۆیه سه‌ردانه‌كه‌یان مێژوویی بوو، چونكه ١٠ ساڵه سه‌ردانی وا نه‌كراوه، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان گوێگرتن بوو له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا هه‌ن و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌ن و په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كان بوو، كه به لایانه گرنگ بوو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق باشتر بێت، هه‌روه‌ها ویستیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌هێز بكه‌ن و پشتیوانیكردنی خۆشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ـ لە ڕووى سەربازییەوە هەرێمى کوردستان چەندیە گرنگە بۆ یەکێتیی ئەوروپا؟
- یەکێتیی ئه‌وروپا خۆی دامه‌زراوه‌یه‌كه كه هێزی سه‌ربازی نییه، دوای جه‌نگی ئۆكرانیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یەکێتیی ئه‌وروپا بوو‌دجه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و و یارمه‌تیی سه‌ربازی و دروستكردنی هێزێكی بچووك، ئه‌وه‌بوو له كاتی شه‌ڕی داعش بڕیاری دا و هانی وڵاتانی ئه‌ندامیانی دا كه هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش بە هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چه‌ندین وڵات هاتنه سه‌ر هێڵ و یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان دا و زانیاری‌یان پێ دان وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵه‌ندا و كرواتیا و ئیتالیا وڵاتانی ئەسكه‌ندە‌نافی و هه‌ر وڵاتێك به جۆرێك یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان دا چ به ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یان مه‌شق و ڕاهێنان و هتد. ئه‌و چاكسازییه‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌ر گه ده‌كرێت هه‌ر ئه‌وانن كه پشتگیری ئه‌و ڕیفۆرمه ده‌كه‌ن، چونكه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به سه‌قامگیری خۆیان ده‌زانن.
نوێنەرایەتیی حکوومەت لە ڕووى به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا، چى کردووە؟
- بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ كاری باشی له‌سه‌ر كراوه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی بڕۆكسێلی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و به‌رپرسانی هه‌رێمەكان كۆبووه‌وه و یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كان ئه‌وه‌بوو كه یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له‌باره‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا، یەکیەتیی ئه‌وروپا بازاڕێكی گه‌وره و كێبەرکێیه‌كی زۆری تێدایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئه‌و ده‌رگایه بكاته‌وه سوودێكی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ و داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌رپرسانی یەکیەتیی ئه‌وروپا، به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یان پێ باش بوو، چونكه ده‌یانه‌وێت زیاتر له‌و ڕێگه‌یه یارمه‌تی ئێمه بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هه‌ندێک ڕێکار هه‌یه كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی یه‌كێك له وڵاتانی یەکیەتیی ئه‌وروپا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئێمه بگاته به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا دواتر ده‌توانرێت بۆ هه‌ر ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی بكه‌ین.