– هەولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/8، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، کورتەیەکیشی لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. بە تایبەتی کار‌و پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لە پێناو پاراستن شوێنەوار و کەلەپووری جیهانی و داواشیکرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، بەڵێنی هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستانی دا بەهەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.