زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خرایەڕوو، کە کۆبوونەوەکە بۆ درێژەدانە بە رێکەوتن لەسەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن.
