پێدانی به‌نزین به‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و پاس و ته‌كسییه‌كان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت

لیژنەی بەدواداچوون و دابەشکردنی بەنزینی سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، به‌ نووسراوێك گۆڕانكاری له‌ شێوازی پێدانی به‌نزین بە ئۆتۆمبێلەکان دەکات.
گۆڕانكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ لەمەودوا بەنزینی ٨٠٠ دیناری بۆ گشت ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان، تەنیا بایی ٤٠ هەزار دینار ده‌درێته‌ شۆفێران. هەروەها بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ پاسەکان تەنیا بایی ٤٠ هەزار دینار و بۆ تەکسییەکانیش بەنزینی ٦٩٠ دیناری بایی ٣٠ هەزار دینار ده‌درێته‌ شۆفێران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣