سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن. گوتیشی، “ساڵی رابردوو وەزارەتی پلاندانان کۆمەڵێک کۆدی بۆ سەلامەتی دەستنیشان کردووە”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (23ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، هەروەک چۆن بڕیارەکەی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانە و شوێنەکانی دیکە جێبەجێدەکرێت، بەهەمان شێوە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیش جێبەجێ دەکرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێناندا كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن. گوتیشی، “كۆمپانیاكان هه‌موویان توركی نین، به‌ڵكو كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دیكه‌ش هه‌ن”.
گوتیشی، “ساڵی رابردوو وەزارەتی پلاندانان کۆمەڵێک کۆدی بۆ سەلامەتی دەستنیشان کردووە، ئەوانیش جەخت لەو کۆدانە دەکەنەوە کە سەلامەتترینن بۆ هاووڵاتییان.” روونیشیكرده‌وه، پێداچوونه‌وه به كۆی گشتی ئه‌و پڕۆژانه ده‌كرێت كه له هه‌رێمی كوردستان بونیادنراون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا هیچ باڵه‌خانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان زیانی زۆریان پێنه‌گه‌یشتووه و مه‌ترسی وێرانبوویان له‌سه‌ر نییه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و شێوازه باشه‌ی دیزایینكردنی پڕۆژه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كاریان له‌سه‌ر كردووه بۆ دروستكردنی ئه‌و باڵه‌خانانه.